تەنها دڵسۆزی
ڕەنگی ژەنگێکی کە بۆتەی سروشت | قاڵبی منی کوردی پێ داڕشت |
خۆ تاکوو دەمرم لێم نابێتەوە | کەواتە، واتەی چیم لێ بێتەوە |
بەڵێ هەر کوردم، کوردێکی سەرچڵ | پەژارەی هەژار ئەبەمە ژێر گڵ |
هەرزەگەردێکم بە سەر یاڵەوە | سەر ئەدەم لە بەرد بەدەم ناڵەوە |
ئەبینم هەرچی بانگی ئەکەمێ | دەمی گیراوە ئاخ بۆ هاودەمێ |
ئەم قەومە وەکوو مەڕی بێ زمان | دوای هەرکەسێ کەوت نەیبردە ناو ڕان |
بە خوری و شیری دەست هەڵناگرێ | بۆ گۆشتی مەڕە سەری ئەبڕێ! |
ئێستا دەستەیەک پەیدا بوون غەیبین | کە دەنگیان هەیە و ڕەنگیان نابینین |
کەوتوونە خولیای باڵاپەروازی | بە ڕیشی بابە کەوتوونە بازی |
بە باڵی خەیاڵ بە لاف و گەزاف | هەڵمان ئەفڕێنن بۆ سەر کێوی قاف |
ئێمە لە خاکی عیراقدا ئەژین | چۆنمان بۆ ئەلوێ لەم خاکە دەرچین |
عیراقێک کە خوا دایمەزراندبێ | تۆوی دوو قەومی تێدا چاندبێ |
چۆن ڕێی تێدەچێ کە ڕێی بێگانە | بکەوێتە ناو ئەم جێ و مەکانە |
1945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|