جاران بۆ خواردن چەتاڵمان نەبوو
جاران بۆ خواردن چەتاڵمان نەبوو | بە «دان» گۆشتمان ئەپچڕی و ئەجوو |
لاقە مریشکمان ئەگرت و بە گاز | ئەمان کردەوە وەک چەکوش بیراز |
پەل پێنج پەلییە چەتاڵ چوار لقە | پەنجە توندوتۆڵ ئەو ڕەقە و لەقە |
چەتاڵ توند نەبێ لە چشت وەک گازێ | بۆت هەڵناگیرێ لە پڕ ئەترازێ |
خۆ لە چشتی ڕەق دەم تێ ناژەنێ | کە کەوتەخوارێ خەڵک پێ دەکەنێ |
ئایینی ئیسلام دەستی داناوە | وا ئێستا چەتاڵ لەناوا باوە |
چەند خۆشە پەنجەت بلێسیتەوە | دووبارە دۆخت بڕێسیتەوە |
ئەو کەسەی کەوا بە کێرد نان ئەبڕێ | تەحقیری زادە بەوە نان ئەبڕێ |
ئێستا گرانی نانی بڕیوە | گوایە خاوەند شار نرخی بڕیوە |
وا تووتنیشمان لا کەوتە گاڵە | عەیشی ئەم خەڵکە بە «تووتن» تاڵە |
بەڵام وا تووتن حەڵوای شیرین کرد | حەڵوای شیرین هات تاڵیی لەناو برد |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 807
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|