جاران تەناف باز لە ئێران ئەهات
جاران تەناف باز لە ئێران ئەهات | بە سەر تەنافا ئەکەوتە تەرات |
لە ژێردا پیاوێ بوو کوڵەبنە | ئەو ئەیگوت: هونەر هونەری منە |
ناویان لێ نابوو «فس فس پاڵەوان» | پەکی نەدەکەوت بە دەم و زوبان |
فس فس پاڵەوان تەنیا یەکێ بوو | ئێستا لە شوێن ئەو سێ و چوارێ دەرچوو |
بە فەند و فێڵێ فەننی وا فێرن | بە شوێنی بەرزا «جۆ» هەڵدەگێڕن |
زەمانی عیسا و پێغەمبەری جوو | درۆیان ئەکرد ڕوویان ڕەش ئەبوو |
ئەم زەمانە ڕاست ڕووی پیاو ڕەش ئەکا | پیاوەتی پیاوی پیاو بێ بەش دەکا |
بەدکردەوەیی ئەوەندە باوە | خۆمیشی تیابم ڕاستگۆ نەماوە |
زۆریشمان ماوە بۆ دەوری مەهدی | ئاواتی پیاوی ڕاستگۆ بێتە دی |
کە «محەممەد» هیچ بەمانە نەکا | مەهدی ئەمانە چۆن ئیسلاح ئەکا؟! |
خواستی خوایە ئەم دەور و دووکانە | ئەفراسیاو خراپ کاوس بەهانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 841
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|