جاران هەر شارێ بینا ئەنرا
جاران هەر شارێ بینا ئەنرا | قەڵایەکی بۆ دروست ئەکرا |
کە دوژمن زۆری بۆ بهێنایە | خۆی ئەکوتایە ناو ئەو قەلایە |
ئەوسا تۆپی وا پەیدا نەبووبوو | بڵێی قەلاکە ئەڕووخێنێ زوو |
تا ئەم دوایییە کە وا ئەڵەمان | تۆپێکی وەهای هاویشتە جیهان |
قەلای «لی یژی» بەو تۆپە لێژ کرد | بێلژیک و پارسی بە جارێ گێژ کرد |
چاڵی لە ڕێگەی هاوسێدا هەڵکەند | کەچی خۆی تێکەوت خوا تۆڵەی لێ سەند |
دوای تۆپ و بۆمبای بۆ مەرگی گیاندار | زیڕەی قونبەلەی زەڕڕە کەوتە کار |
یاخوا ئەهلی فەن هەموو بە پەند بن | خۆشی نەبینن گیرۆدەی بەند بن |
لەگەڵ چاکەدا ڕۆحتان دوژمنە | هونەر و فەنتان بۆ پیاو کوشتنە |
لەباتی تۆپ و قونبەلە و بۆمبا | حەبێ دروست کەن برسیەتی لابا |
بۆ خواردنە خەڵک وا هاوار دەکا | هەر برسیەتییە کە پیاو هار دەکا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 941
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|