جانا بەخودا باوەڕ ئەکەی ئاگری دووری
|
بەربوو لە زەل و پووشی بیابانی سەبووری
|
حەیفە بە قسەی ناکەس و ئەغیار عەزیزم
|
خۆت عاجز ئەکەی لەم هەموو خزمانە ئەبووری
|
ناکەس دڕکە ڕووی مەدەرێ ئەی گوڵی ناسک
|
ئەو هەورە نزیکی مەکەوە چونکە تۆ خووری
|
دوودی نەفەسی سوفلە غەم و دەرد و بەڵایە
|
دووربێ لە لەشی نازکی تۆ، عەینی بلووری
|
وێنەی نییە ئاوێنەیی حوسنت لە بەشەردا
|
حووری سیفەت و دولبەر و بێ عەیب و قسووری
|
تا تووری دڵم موحریقە بەم نووری جەبینە
|
وەڵڵا لە دڵمدا نییە ئارام و سەبووری
|
سەرگەشتە و شێواوە شەوێ شێوەیی تۆی دی
|
سابیر بە یەقین تێگەییوە کۆمەڵی نووری
|