جانا بەسە بێمەیلی دەمێ ڕوویی وەفابێ

جانا بەسە بێمەیلی دەمێ ڕوویی وەفابێ (1942)
by سافیی ھیرانی
309547جانا بەسە بێمەیلی دەمێ ڕوویی وەفابێ1942سافیی ھیرانی
جانا بەسە بێمەیلی دەمێ ڕوویی وەفابێ تا چەندە دڵی زار، بە ئازار و جەفا بێ
نائیبی خەیاڵی تووە غەم بۆیێ لە دڵدا غارەتگەرە بۆ عەقلی منی خانەخەرابێ
هەرچی لە تەڕەف تۆوە بەسەرما بێ بەقوربان پێم خۆشە، بڵا بێ لە دڵا گەرچی بەڵا بێ
خاڵی نییە ئەسڵا لە تەجەللایی جەماڵت هەرچی لە سەراتا بە سەما جیلوەنوما بێ
شەئنی تووە بۆ جیلوەیی مەعنی هەموو عالەم لاهووتی و ناسووتییە گەرچی لە حیسابێ
خاڵی لە حیمایەت نییە بۆ عاشقی مەهجوور خۆی دێتەوە هەرچەند بە خەتا بێ، بە خیتابێ
ئیسباتی وجوودی تووە ئەڕواحی فەریقەین تەسدیقی ئەلەست چ «نەعەم» بێ چ «بەلا» بێ
جوزئێکی سیفاتە دوو جیهان ئەوەڵ و ئاخر سیڕڕێکە لە زاتا چ خەفا بێ چ جەلا بێ
سافی بە ئومێدی تووە گەرچی لە حیسابت ڕووی مەعزەرەتی زەردە بفەرموو لە چ لا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).