جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ

جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ (1969)
by سابیری
306658جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ1969سابیری
جانا لە هەناسەی دەمەکەت بۆنی شیفا تێ دەم بێنە دەمم با نەمرم خێرت ئەگاتێ
عومرێکە بە ڕۆژووم و نەبوو جەژنی سیامێ بەدبەختم و نەمدی لە شەوا قەدر و بەراتێ
کەوتوومە لە بەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم شادم کە بە ئیحسان و بە ئینعام و زەکاتێ
ئەو وەعدەیە فەرمووتە کەچی ئیفات نەفەرموو باوەڕبکە ئەمجا لە دەست دەچمە شکاتێ
تا نیونەفەس ماوە قەدەم بینە سەرینم با بێتەوە خانەی بەدەنم تازە حەیاتێ
لەوساوە کە فەرمووتە شەوێ دێم و نەهاتی ئێوارە گلاراومە تا بادی سەبا تێ
جانا کە خەیاڵی گوڵی حوسنت بە دڵا تێ وەک بادی سەبا وایە بەسەر باغی گوڵا تێ
تەنها لە دڵی من نییە ئەو بادە بە قوربان زۆرە لە هەموو مەملەکەت و شار و وڵاتێ
دواگیانمە فەرموو قەدەمێ بێنە سەرینم با بێتە لەشی وشکەوەبوو تازەحەیاتێ
سابیر کە نەخۆش کەوتووە هەر چاوی لە ڕێیە تۆ بێی و شیفای دەردی ئەوی وای بە دڵا تێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).