جانا وەرە دەستێ بخە سەر قەلبی حەزینم
|
دوا گیانمە تاڵووکەمە کۆتا کە گرینم
|
بنواڕییە ئاوێنە دەزانی چییە دەردم
|
ئیحسانە کە چا کەیتەوە ئازار و برینم
|
هەرچەندە کە بێ ڕەنگ و لەڕ و زەرد و نەخۆشم
|
هەر لەحزە بە یادت قەڵەو و سوور و سەمینم
|
عومرێکە گلاراومە ئەی یاری شیرینم
|
ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ و بێرە سەرینم
|
بنواڕییە ڕەنگم کە عەلاماتی دیارە
|
وەجهی چییە شەو تا بە سەحەر شین و گرینم
|
نایدەم بە هەموو نیعمەتی فیردەوسی سەعاتێ
|
ئەو ڕۆژە کە تۆی یاری وەفادار و قەرینم
|
فەرهاد سیفەت و دائم الاوقات لە کێوم
|
ئینساف و وەفا عەیبە لە لای یاری شیرینم
|
سابیر لە فیراق و ئەسەفی خێوەتی لەیلا
|
ئاشوفتە و مەجنوون سیفەت و ئەلبیسە شینم
|