جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بەچ رامە؟

جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بەچ رامە؟  (1936) 
by ئەدەب
جانا کە دەڵێی مورغی دڵی مەت، بە چ ڕامە؟ خاڵی سیەهـ و زوڵفی خەمت، دانە و دامە
جان دێنییە بەر موردەیی سەد ساڵە بە گوفتار ئەنفاسی مەسیحە ئەمە، بەخودا نە کەلامە
لەعلی لەبت و ماچی دەمت؛ هەردوو فەرەحزان ئەو نەشئەیی جانبەخشی من ئەوڕۆکە لە کامە؟
هەر جێگە دەچم، شوهرەتی عیشقم بەدواوە یاڕەب چییە ئەو شۆڕش و غەوغا؛ لە دوامە!
هەر کەس لە مەیی عیشقی لەبت، ساغەری وەرگرت تا مردنی؛ خوێنی جگەری شوربی مودامە
سەد جارە وەکوو توڕە، منت خستەوە لاوە پابەندی گێسووتە، کە ناچینە چ لا، مە
پاداشی خەتا و جەور و ستەم، ڕەسمی قەدیمە ئەمڕۆ، ستەمی تۆ، بە جەزای کامە خەتامە؟
گەر جەورە، ئەگەر لوتفە، ئەگەر قەهرە و گەر میهر هەر عاشقی زارین و نزارین بەخودا، مە
فەرمووتە: ئەدەب بۆچی لە بادەی هەیە ئیکراهـ! حەققا، کە بەبێ جامی دەمت، بادە حەرامە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse