جزاك الله کە تۆ هاتی بکەی سەردانی بیمارت
|
شیفات هێناوە یەعنی میوەهاتی ڕووی گوڵزارت
|
بە نووری حوسنی تۆ شەمس و قەمەر بێ نوور و حەیرانن
|
غەزال و لەعل و گەوهەر، سێ لە چاو و لێو و ڕەفتارت
|
لە ترسی بازی چاوت پووری دڵ چاری نەما جانا
|
ئەمێستاکە پەناهی داوەتە جەنناتی ڕوخسارت
|
ئەتیببا دەردی دڵ موشکیل ئەزانن، سەهل و ئاسانە
|
بە ئەوراقی گوڵی حوسنت، بە لێوانی شەکەربارت
|
سەڵا لەو ڕۆژە تەشریفت بچێتە سەر نەخۆشانت
|
وەکوو زەڕڕە لە دەورت ڕەقس ئەکەن سووتاوی دیدارت
|
تەماشا کە لە ئاوێنە دیارە چارەیی دەردم....
|
ئەگەرچی پێم ئەڵێن خەڵکی بە لوقمان ناکرێ چارت
|
بفەرموو با نەچم بێ تووشە بۆ سەحرایی بێ پایان
|
وە ئیللا خۆت ئەزاتی ئەبمە مایەی ڕەنج و ئازارت
|
بە قوربان نەوبەتی ئینسافە عومرێکە تەمەننامە
|
ئیتر وەعدە وەفا کە با نەبم مەحروومی دیدارت
|
عیلاجی زوعفی قەلبم مەیل ئەفەرمووی سەهل و ئاسانە
|
بە ئەوڕاقی گوڵی حوسنت بە لێوانی شەکەربارت
|
دوعا ناگاتە گوێ و دەستی کەس، ناگاتە دامانی
|
چ عالی قەدرە یا ڕەب بێ بەڵا بێ سابیری یارت
|