جلخواری و ملخواری

جلخواری و ملخواری (1962)
by ئەسیری
307966جلخواری و ملخواری1962ئەسیری
چەند پێم وت کوڕە وازبێنە لەم جلخوارییە؟ ئاخرو ئەنجامی جلخواری وەها ملخوارییە
ئەو نەخۆشەی دائیما دەتگوت زەریفە سیحەتی ڕۆژی ئەووەڵ پێم گوتی باوەڕکە دەردی کارییە
دەست و پێی خۆت بەستەوە تا بووی پەرێشان و ڕەزیل فائیدەت چی بوو بڵێ توخوا ئا لەم ئینکارییە
دۆتەکەت وا لێبڕاوە بۆیە هێندە موفریتە کابراش دەیەوێت و نایدەن، بۆیە وا هاوارییە
دەردی لوقمەی چەورە عالەم گوبە و شێت و هار ئەکا کەس نییە بۆ دینی بێ ئەم قال و قیلە و زارییە
ئەو کەسەی مەیلی دەکەی گوایە بەناوی دینەوە وا لەسەر شەپقە لە بەینی میللەتت کوشتارییە
خۆتش ئەیزانی حەقیقەت وایە ئەمما پێوەبووی لات وەهایە تازە عەیبە تەرکی ئەم بێعارییە
سەیری کوردی میللەتت کە چەند جاهیل مایەوە سەنعەت و کەسبێ کە هەیبێ شوانییە و جوتیارییە
ئەی ئەسیری لێیگەڕێ جل خوارە دەردی خۆی بەسە ئەم غەم و دەردەی کە هەشیە، ڕاستی سەربارییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).