گەل کە پێویستی نەکا خۆی، کە نەپۆشێ وەتەنی
|
ئەو گەلە نرخی نییە حەققە نەڵێن پێی مەدەنی
|
چ ئومێدێکی سەعادەت هەیە بۆ ئەو قەومە
|
کە لە بێگانە بسێنێ جلک و خواردەمەنی
|
وەتەنی ئەو کەسەیە کاری خریدی خۆ و کرد
|
هەر کە مردیش بەوەسییەت وەتەنی بێ، کەفەنی
|
ئەم قصوورانە کەرەستەی کە لە خارج دێنن
|
لەمە زۆر چاترە ڕەشماڵی بەن و مووی ڕەوەنی
|
میللەت ئەوساکە مەقامی لە گەلان ژوور ئەکەوێ
|
لەو مەقامە کردەیی دەستی بێ فەرش و نەوەنی
|
هەرە ژوور ژوور ئەکەوێ قەومی عێراق گشت کە بکەن
|
شۆڕشی عیلم و ئەدەب، سنعەت و چینینی فەنی
|
کەنزە گشت خاکی عێراق، خواری پڕا و پڕ فەیزە
|
ژووریشی مەعدەنە، گشت گەوهەرە بەرد و دەوەنی
|
چونکە کوردم ئەمەوێ مەیلی حکومەت بۆ کورد
|
کە نەوازش نەکرێ، بەندە ئەکا چۆن و چەنی
|
بڵێ نەوجاهی مەلیک غازیی غازی دەبژی
|
چاک ئەبێ بۆ گەلی تۆ کاکی ئەسیری زەمەنی
|