جوانانی خاڵ و میل ڕشتوو کەوێکی ناو کەژ و هەردن
|
لە بۆ ڕاوی ئەمانە عاشقان سەییادی بنبەردن
|
ئەیا بولبول تۆ مەفتوونی گوڵێکی، من گوڵ ئەندامێ
|
کە ئاوازی من و تۆ هەردوو یەک ئاوازی هاودەردن
|
وەفا کەی بووە لە لای جوانان هەتاکوو چاوەڕوانی بن
|
جوانان هەرچەند شیرین بن و لاکین حەیفە دڵبەردن
|
نەخۆشیی زەردوویی زۆر دوورە لە لالە، تەحەییوور مام
|
چییە عیللەت کە ئەم لالەڕووخانە بۆ چی ڕەنگ زەردن
|
جوانم، ئەم هەموو قەهەرەی لە دەستی تۆوە چێشتوومە
|
بەخوای عالەم لەبیرم ناچێ تاکوو سەعاتی مردن
|
دڵا هەرچەندە ڕووکرژن لە ئارادا ڕەقیب لاچێ
|
جەمالی ڕووی جوانان هەروەکوو ئاوێنەی بێگەردن
|
ئەمە چ شتێکی مەعلوومە درشتی عەیبە بۆ جوانان
|
فەقەت یاری من و تۆ ئەی برادەر هەردوو خاڵ وردن
|
ئەیا عورفی ئەوەت زانیوە وەسڵی یار مویەسسەر بێ
|
هەموو دەردێ لە دڵ ئەڕوا لە وەختی دەس لە مل کردن
|