جوتیار و گاجوتەکەی

جوتیار و گاجوتەکەی (1953)
by قانع
307205جوتیار و گاجوتەکەی1953قانع
گا ڕەش نووری بیناییم ئەی کۆمەکی تەنیاییم
چاوی ڕوونی ژیانم دەس مایەیی بەرگ و نانم
پشتیوانی مناڵم هێزی دەماری باڵم
ڕاگیرکەری خێزانی ڕووسووری لای میوانی
فەخری مزگەوت و ماڵم مەکینەی کشت و کاڵم
گاڕەش وا سەری ساڵە وادەی نانی مناڵە
کام مێرگی پڕ لە زەلە؟ دەری بێنیین بۆ خەلە
بە چنگ بە پاچ بە گاسن هەڵی کەنین هەتا بن
بەڵکوو وەکوو پار ئەژین ئەمساڵ لەپار چاتر بین
بۆ تۆ بۆ من ئەی گاجووت ڕائەبوێرین برسی و ڕووت
نە من پیر و نە تۆ پیر بۆ تۆ لات و من زویر
لە تۆ سەرم سووڕماوە چییە وا لێت قەوماوە؟
نە تۆ ئەوێسی نە من لەبەر چاو دۆس و دوژمن
کەچی هیچ دیار نییە چییە ئەم سیحرە چییە؟
***
وەرامی گاجوت
مام سمایل جووتیارم ڕەفێقی کۆهسارم
تۆ شت زۆر پەیدا ئەکەی بە هیچ لەناوی ئەبەی
با وەجوود خەتات نییە دەستەڵاتی تۆ چییە؟
نەک تۆ بەڵکوو هەموو کەس شتی زۆرتر دێتە دەس
بەڵام ئەرکی گرانە ئەمەش خەتای زەمانە
لایە شەکر لایە چا بەشی شێخ بەشی مەلا
تاپۆی ئاغا حەقی شوان شەرتی خادم و گاوان
موچەی گزیر و سەرکار بەشی قۆڵچی قەراخ شار
خۆ دایەرەی.... ک گسکی لێ ئەدا سەرپاک
کاتێ پۆلیس دێتە دێ ئیشێ بکا جێبەجێ
سەد ساڵ بڵێی جۆ نییە نابیسێ، سوودی چییە؟
کە بانگ ئەکا های ترێ مناڵ وەختە بۆی بمرێ
بەش سەلەمی پارەدار کە ئەیکەی هەوەڵ بەهار
ڕاتۆی فەقێ و شەل و کوێر نانی میوانی بێ خێر
هەرچی لەمانە زیادە بەدەس دزۆ بەربادە
وایە ژیانی ساڵت بۆیە ڕووتە مناڵت
ئەو ڕەنجە کە من ئەیدەم ئەوی من پەیدای ئەکەم
ئەگەر گشتی بۆخۆت بێ ئیشت ئەکا جێبەجێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).