جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە

جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە (1950)
by پیرەمێرد
305386جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە1950پیرەمێرد
جووجەڵە دوو خووی بە ئێمە داوە کە بێین پێش کەوین بۆ پێمان داوە
یەکێ کە سەری لە هێلکە جووقا توێکڵی شڕ دەکا لە ژێر دەندوکا
دووەم بێ دەعوای میراتی باوک یەکتر کوێر دەکەن بە شەڕە دەندووک
ئێمەیش ئەو خاکەی جێ سروشتمانە ژێر لەقەی ئەدەین، خو و ڕەوشتمانە
دەڕوانی هیچمان لە ناودا نییە ئەومان لەگەڵ ئەو بۆ شەڕ شەقییە
کەویش خوویەکی خۆی پێ بەخشیوین دیارە بۆ ئەوە شایستەی دیوین
کەو دەبەنە ڕاو بە فێڵ دەخوێنێ هاوجینسی خۆیان بۆ کوشتن دێنێ
ئێمەیش تەسبیح و زیکر و ئیستیغفار کەچی کەشکۆڵمان پڕ لە ئیستیخبار
دەبینین برسی و کەسیرە و کزین دانمان ئەدەنێ دەستیان دەگەزین
بە زەیلی زەیلیش نایێینە ژێر بار «زەیل» درێژەی بەست وەک ڕۆژی بەهار
تا نەبڕێینەوە ئەو نابڕێتەوە وا دیارە تا دێت ئەتەنێتەوە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 471


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).