بۆچی ڕەواجی نییە کوردە کاری تۆ
|
چەن ساڵ و چەن عەیامە وەها چەوتە باری تۆ
|
تا کەی تەحەممولت هەیە بەم باری میحنەتە
|
نادا بەشەر بەمە مل بەرد و داری تۆ
|
چەن خۆشە سەرفرازی وو بوونت بەسەربەخۆ
|
نەت چەشتووە چوزانی چییە ڕۆڵە باری تۆ
|
عاشق بووم بەڕوخی دوختەری وەتەن
|
شەقبەی ڕەقیب، ئەمە نابێ بەیاری تۆ
|
یاری منە، شرینی منە، دڵبەری منە
|
لاچۆ دەفع بە موفسید و غەدداری تۆ
|
لە خاکی ئەم وەتەنەم هەر دەبم بەخاکش
|
تۆ کێی؟ لە کوێوە هاتووی؟ ئەغیاری تۆ
|
بە زیندوویی و بە مردوویی پێم لازمە وەتەن
|
جێگەی موقەددەسە نابێتە جێ مرازی تۆ
|
خاوە خەیاڵی تۆ، لەت لەت کرێم ئەگەر
|
نابم بەپەیڕەوی بیری مەککاری تۆ
|
خونخواری تورکی بێ وەفا نەکو بۆ من وەهای
|
هەروا بەدە لەگەڵ هەموو ئیسلام کاری تۆ
|
کوردم، ئەسیرییە لەقەب و شوهرەتم
|
وریا بووم ئیتر عەقیمە هەموو کاری تۆ
|