جەبین مینایی زێو گەردن هوما خاڵ مشکی تاتاری

جەبین مینایی زێو گەردن هوما خاڵ مشکی تاتاری (1930)
by مستەفا شەوقی
310506جەبین مینایی زێو گەردن هوما خاڵ مشکی تاتاری1930مستەفا شەوقی

فەریاد (بە موناسەبەتی قەتڵعامی ڕووسان لە سابڵاغێ)

جەبین مینایی زێو، گەردن هوما، خاڵ مشکی تاتاری شەدە شل، چاو بە کل، ڕوو سوورە گوڵ، تەڕڕار و عەییاری
بە باڵا سەروی بوستانی، لەتافەت معجزالسخا کە زارت حوققەیی بللور، ددانت دوڕی شاواری
بە لەنجە و لارەکەت وا دیارە نەشئەی تۆ لە کوردانە وەئیللا چۆن دەبێتن پێکەوە زوڵم و وەفاداری
کە ئاوی جۆگەلەی سابڵاغێ نەشئەی چاوی مەخموورت لە مێرگۆڵەی سەهەند و کێوی لاجانی بەفر بۆ عالەمێ باری
تەماشای چاوی بادامیت و سەبرم مانع الجمعن شەڕابی تاڵی عیشق و ئەمر فەرموونت بە هوشیاری
جەفایی نووری دیدەی من، لەسەر دڵ گەورە کێوێکە خودای شەفقەت وەرە قوربان، دەسا جارێ بە غەمخواری
وەرە تا شەرحی ئەحواڵی دڵی خۆمت لە بۆ بێژم وەرە تا من بە فرمێسکم بشۆم بۆت پەردەیی تاری
عليم اللە لە پاش تەشریف و چوونی تۆ لە سابڵاغێ وەتەن وێران و ماڵ سووتاو دە کیژی لاوی خوێن باری
دەنێو مێرگۆڵەکاندا سوێسنی زەرد و هەڵاڵەی سوور لە باغ و باغچەکاندا بولبولی شەیدا و پاساری
بە زوڵم و جەوری دوژمن، بوو بەهاریان زەردە پاییزێک لە بێ ڕوحمی و دڵ سەختی بە باریان بار لە لێو باری
لە ئاغایان و ئەشراف و مەلایان کەس نەما ئەوڕۆ لەسەر ئەنقازی ماڵیان خۆ دەخوێنێ کوند بە بێعاری
لەوەی پێش من کە دەمگوت ئەی براکان، غەفڵەتوو بەس بێ! جەفات فەرموو و تەعنەت دا کە شەوقی پووچە بازاڕی
ئەوێ وەختێ ئەتۆ مەستی غوروور و حوسن و ئانت بووی ئەتۆ شا و من جووانێکی فەقیر بووم ڕوو بە شەڕ شاری
لە تیژیی ئاگری عیشقی تۆ زیهنم هێندە مودریک بوو کە ئەو ئەحواڵەکانم یەک بە یەک دیبوو بە بێداری


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.