دایم لە بیری وردی تێبینینی میللەتم
|
بۆیە کز و مەلوول و بەسۆز و بەحەسرەتم
|
هۆ ڕۆڵە دەردی تووە بەندی جگەرمی بڕی
|
تەئسیری داخی حاڵی تووە من بەعیللەتم
|
ئەم کوورەیەی لە سینە دەگریێ وەها بەجۆش
|
تیا بەڕاستی دەسووتێ جەرگی لەت لەتم
|
شەرت بێ نەکەم لە کاری تۆ یەک زەڕەی قسوور
|
گەرچی موحەققەقە تووشی سێدارە وو پەتم
|
من پیر و ڕەهبەری تۆم نەوڕەسیدی کورد
|
گەر بمکوژن لە کاری تۆدا نابێ میننەتم
|
ئەم ئارەزووی ئاتەشینە لەمن ئاشکارە بووە
|
لەومەم دەکەن گەهێ، هەڕەشە و باسی جەننەتم
|
هەرچەن کە تووشی تەهلوکەیێ بێم لەسەر وتن
|
دەم دەم زیاد ئەبێ شەرەف و شان و عیززەتم
|
چارەی تۆ زیندەیی وو عیلم و سەنعەتە
|
چارەی منیش فیداتی بکەم پوول و سەروەتم
|
عەرزی ئەسیری لە خزمەت مودیری کائینات
|
یەزدان بەزەییت بێ بەکوردی هەژاری میللەتم
|