جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە

جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە (1942)
by سافیی ھیرانی
309543جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە1942سافیی ھیرانی
جەمعی عوشاقان مەکەن لۆمەم کە وەختی زارییە نەشتەری دووری حەبیبم وا لە جەرگم کارییە
مەنعی ئاهـ و ناڵەیی من بۆچییە بێ ئیختیار وا لەبەر زامی لە گۆشەی سینەکەم هاوارییە
یار یەدی بەیزای هەیە، هات و تەلیسمی دڵمی بەست بەو هەموو ئیعجازە وا مەیلی لە جادووکارییە
مەزرەعەی دڵ تۆیی شادی قەت مەفەرموو شین دەکا تا لە هەوری بەختی من دائیم بێ ئەو غەمبارییە
وا حەیاتم بێ سەبەب قەیدی حەیاتی کردووم شیوەنی ڕۆحە عەزیزان، قەیدی من یەکجارییە
شەو بەبێ شەمعی ڕوخت پڕ زولمەتە خانەی دڵم ڕۆژ بەبێ ڕۆژی جەماڵی تۆ سیاهـ و تارییە
نەقشی زار و لێوی ئاڵت نایەتە جەدوەلکەشی مانی چینیش وا تەحەیور ماوە لەو پەرگارییە
چونکی موددێکە لە یاری باوەفا دوور کەوتووم قووتی شیرینم درێغا وا لە ژەهری مارییە
«نزهەتا» سا دەردی سافی هەر لە دوو لا دێ شفا یا بە وەسڵی ڕوویی یارە، یا بە لوتفی بارییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).