جەنابا نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس

جەنابا نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس (1965)
by قانع
306782جەنابا نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس1965قانع
جەنابا! نامەکەت هات و گەیشتە دەس منی بێ کەس منت دانا بە کوردێکی هەژار و بێ کەس و بێ دەس
ئەگەر چی تۆ ئەنووسی، ئاشەوانی فەخرە لام قوربان کە چۆن ئەشعاری پڕ مانا و، کەلامی گەوهەرینم هەس
ئەتۆ سامان و پارەی زۆر و کۆشکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ منیش بێ قەوم و بێ عەشرەت، قەسیدەی ئاگرینم هەس
ئەتۆ مڵک و سوارە و چەک، هەتا خۆت ماوی هەر ماوی منیش بۆ کورد دڵ و جەرگ و دەروونێکی حەزینم هەس
ئەتۆ خنجێر و شمشێر و ڕم و نێزەت لە مەیدانە منیش هەڵبەستی پڕ مانا و پەندی مەرهەمینم هەس
هەموو سامانی دنیا پێشکەشی تۆ بێ وەجاخ کوێری منیش شابەیتی ئاودار و هەزاران ئافەرینم هەس
کە تۆ مردی بە یەکجاری ئەبیتە مشتێ خاک و خۆڵ منیش دوای مردنم ئینجا، بزانە دەوری ژینم هەس
ئەتۆ نازت بە شەستیر و چەک و دینار و باخاتە منیش نازم بە کوردانە و بە کورد بڕوای مەتینم هەس


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).