جەوهەر لە بەختی ڕەشدا دیارە
جەوهەر لە بەختی ڕەشدا دیارە | شەوقی مانگەشەو لە شەوی تارە |
ڕشتەی زیرەکی کە خوا پێی داوین | بووە بە پەتێک پێی پێ لە داوین |
«قونبولەی زەڕە» لەولا ئەتەقێ | چاوگەی «ئاوەڕەش» لێرە ئەتەقێ |
هەوری «بڕووخێ» کە ئەگرمێنێ | «لافاو» هەر ماڵی خۆمان ئەڕمێنێ |
قوڕیان گرتەوە بۆ نەوجوانان | وا خۆیان بوونە «بەرزەکی بانان» |
هەر دەڵێم ناوی کوردیەتی نابەم | چی بکەم تینومە بێ ئاو دەر نابەم؟ |
«بەفر» وەک سەرم باری بە سەرما | کوێستانیم باکم نییە لە سەرما |
هێند «پەڵ»یان پیادام بووم بە منارە! | کەس لە من بەرزتر نییە لەم شارە |
بوومە چرایێک لە سەر منارە | من ئەسووتێم و ڕێی خەڵک دیارە |
خشتێ بڕووخێ لێم بوو بە دیوار | هەر هاوار ئەکەم لێم نابیەن هاوار |
ئەگینە هەر من هاوارکەریان بووم | بە «ژیان» و «ژین» من ڕابەریان بووم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 954
1949/02/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|