جەژنم غەمە، یاخود ئەسەف، بادەم تاڵە وەک زەهری مار
|
تەن سوختە و دڵ حەزینم لە فیرقەتی یار و دیار
|
تەن زامدار و دڵ سپێرم لە بۆ تەعنەی ڕەقیبانم
|
کونکون بووە جەرگ و دڵم، هەر وەکوو نەی ئەکا هاوار
|
لە ڕاستیدا من کەسێکم لە ناو ئۆردووی دەرد و غەما
|
فەقەت ئەمرۆ بەرزە شانم، فەریق و سپەە سالار
|
ئەوسافی خۆم گەر بەیان کەم لە بۆ ئیوە بە موختەسەر
|
گەە فاعیل و گەە عامیلم، گاهی جامباز لە ناوی شار
|
غەمم زۆرە، غەمی ئێوەش کە بێ مەیلن بۆتە سەربار
|
خوایە دور بن لە موسیبەت، هەم لە بەڵای ڕەبی سەتار
|
دائم ئەڵێم بە ڕۆژ و شەو أسعد الله أيامكم
|
موبارەک بێ لە بۆ ئێوە جەژنی ئەمساڵ هەر وەکوو پار
|
با مەزڵووم یش لە غوربەتا جەژنی غەم بێ و خۆراکی دەرد
|
بێ بەهرە بێ لە دیدارتان هەتا ڕۆژی دیوانی کار
|