جەژنی قوربانە بە قوربان سەییدی دونیا و دین
|
مەوسیمی شادی و سروورە و من بە غەم مات و حەزین
|
کاتی ئەڵتاف و عەتایە گەرچی زۆر دوورم بەڵام
|
خوانی ڕەحمەت بەخشی تۆ بوو دوور و نێزیک دێتە دین
|
عادەتی جەژنانە گەرچی زیاڕەتە لاکین هەزار
|
جار قوڕی دونیا بەسەر من دوورە لێم ڕەوزەی ئەمین
|
هەرئەوەند ئەرجوو دەکەم لێت ڕۆژی مەحشەر زووبەزوو
|
بێی لە هاوارم شەفیعی خاس و عامی موزنیبین
|
کەس نییە غەمخۆری من بێ غەیری زاتی ئەنوەرت
|
چونکە بێ پشت و پەناهم «يَا إِمَامَ الْمُرْسَلِينَ»
|
هەر لەبەر خاتری حوسەینی موتتەقی و مەحبووبی خۆت
|
هەم لەبەر وەعدی لە خەو دات زوو نەجاتم دە لە شین
|
خۆ لە بۆ تۆ عادەتە وافی بە هەر وەعدی بدەی
|
بۆ هەموو کەس چونکە توی «الصادِقُ الوَعدِ الأمِين»
|
وەقتی نەزع و قەبزی ڕوحم زوو لە ئیمدادم وەرە
|
زۆر دەترسێم ڕێم بگۆڕێ مەکری شەیتانی لەعین
|
وا موناجاتی تەواو بوو عاجزی بێ هۆش و گۆش
|
لێی قەبوڵ کە چونکە مەنسووبی تووە ئەی نازەنین
|