حاجی - - - لەلاتان قەدر و قیمەت پارە بێ
|
پێش ئەوەی تێر لێی بخۆی یاخوا جگەرتان پارە بێ
|
تووشی دەردێ بی لە ئەندامت جەراحەت بێتە خوار
|
دوازدە ئاشگێڕی لێ دەرچێ وەکوو ئاوبارە بێ
|
مامە حاجی پارە بەرزی کردوە سەرداری ئەوێ
|
قەد نەبی سەردار نەسیبی تووشی ئەم سەردارە بێ
|
جەژنی یەکساڵەی بەجێهێنانی بەزمی کاکەیی
|
تاکوو ماوە خۆی و ئەهلی تووشی ئەم بازاڕە بێ
|
پاشی فەوتی حەزرەتی حاجی لە قەبر و قیامەتا
|
زۆر ئەمەلمە هەمنشینی دێوێکی پەتیارە بێ
|
تێر نەخۆی لەو پارەیە حاجی لە خوا داوا ئەکەم
|
دەست و پێت بەسراوی کۆت و گەردنت سێدارە بێ
|
خۆت بە چاوی خۆت ببینی بەم زوانە حاجی گیان
|
ماڵ و منداڵت نەسیبی شوێنەکەی ئەو خوارە بێ
|