حکایەتێکی کورت و موختەسەر

حکایەتێکی کورت و موختەسەر (1955)
by مەزڵووم
303534حکایەتێکی کورت و موختەسەر1955مەزڵووم
حکایەتێکی کورت و موختەسەر بۆتان بەیان کەم بیخەنە دەفتەر
وەکوو شانامە هەر شەو لە لایە بیخوێننەوە لە لای مەلایە
باسی ئیقتیساد ئەکەم بەرادەر گرتنی نەفسە نە وەکوو زەرەر
داهاتی خۆمان با بخۆین چاکە سنعاتی وەتەن دروست و پاکە
کڵاشی خۆمان سەراپا پەڕۆ بیکەرە پێت و خێرا پێی بڕۆ
کەوشی یەمەنی بۆ پیاو موناسیب جاش کەوشێ بکڕە بۆ پیاوی کاسب
لە خوری و مەرەز، پۆشاک و بەرگت بازاڕت گەرم با دووربێ مەرگت
دۆشاوی باسوق ئەنواعی حەڵوا خۆشاوی شەربەت مەدە بە خورما
شەرابمان دۆشاو، مێوژە خۆڵاوە فڕێیدە چایی و ئەسبابی قاوە
ئیقتیساد بکە هەر بخۆ سەبیل جگەرەت نەوێ گوێ مەدە بە فیل
مەکڕە شقارتە بە پارە و قڕوش ئەستێ هەڵگرە تاوێکی بۆن خۆش
کە پنەکم خوری هی مەڕی ناوجار نامەوێ پاڵتۆی بیلادی و بولغار
باسی ئیقتیساد گەر بکەم بەیان قەڵەمی مەزڵووم بۆم نایەتە ژوان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).