حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ
حەبیبا دڵ گەلێ بێمارە بێ تۆ | لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ |
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ | لەلای نەقشێكی ڕووی دیوارە بێ تۆ |
هەموو دەم وا لە گۆشەی بێكەسیدا | بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ |
ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ | لە ئەم سەگمەرگییە، بێعارە بێ تۆ |
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە | كە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ |
كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان | جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ |
غەمی خۆی بەس بوو سافی وا ئەمێستێ | دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|