حەقیتم گەر فەلەک یاران بە ئاهی دڵ بسووتێنم
|
جەوازە گەر زەمین یەکسەر بە خۆێنی دیدە بڕشێنم
|
لە دەستی غەم جوانیم ڕۆیی و پیری ڕووبەڕووم وا هات
|
لەمەولا چۆن مودارا بێت و ئایا چۆن ئەبێ ژینم
|
لە عەشقی لەیلەکەی بێ مەیلەکە و دنیایی دوون، هەیهات
|
سەرێکی ڕاحتیم ساتێ نەبوو دانێمە باڵینم
|
لە دەردی دڵ، لە جەرگی کوڵ، لە داخی سینەکەی سووتاو
|
بە ڕۆژم داد و ڕۆڕۆیە، لە شەودا شیوەن و شینم
|
بڵێنە شۆخەکەم بێڕەحمی تا چەند، بێ وەفا تا کەی؟
|
بە سانی خونچە دڵتەنگ بم، وەکوو گوڵ جامە بدڕێنم
|
بە ڕیشی سپیەوە یاری نەکردم بەختی ڕەش جارێ
|
منیش بۆیە کە عادەت عاجزیی و ڕەسمە ناڵینم
|
لە زاری من مەکەن بێزار، سافی زۆر بە ئازارم
|
لە داخی سینەکەی سووتاومە ئەو ئاخە هەڵدێنم
|