دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکیلەی
|
باغی گوڵزاری ڕوخت بێدەنگ و ماتە بولبولی
|
سەد هەزاران فەیلەسووف، داماوی بیری جازیبەت
|
لەو شوعاعەی خۆری ڕووت هۆشی حەکیمان خولخولی
|
ئەم دڵی پڕ خوێنە وەک بۆتەی لە کوورە پڕ گڕە
|
ئەم فوارەی گەرمی چاوانە لە جەرگەم کولکولی
|
ئەم هەموو دەرد و پەرێشانی ئەلەم ڕۆژە ڕەشە
|
گشت لە دەوری نیگارت سەر شێوانە و واوەلی
|
تاکو کەی ئەم سەبرە، تا کەی داغی دڵ، تا کەی ئەوات
|
تاکو کەی گرپەی دەروون و سینە، تا کەی غولغولی
|
دیدەکەم هۆ گیانەکەم سوێنت بەدیدارت دەدەم
|
بەسیە جەوری بێ ڕەوا، بەس ڕەنجی بێ جێ و بێ دڵی
|
پورتەوی حوسنت لە ئەندازە نییە تەشبیهـ کرێ
|
ڕاستی کوفرە ئەگەر جارێ بڵێم تۆ وەک گوڵی
|
کەس کە بێهۆشن لەبەر جیلوەت ئەسیری چۆن نەڵێ
|
دەرسی دیداری جەمالت حەل نەبوو بۆم موشکلەی
|