حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک

حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک (1955)
by مەزڵووم
303535حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک1955مەزڵووم
حەمد و سەنای زۆر بۆ خودای بێباک لاشەریکە ئەو فەرد و تەنها و تاک
خاڵقی وەحشی مەل و موور و مار ڕازقی ڕزقی زیرۆح و گیاندار
دروستکەرەی سەما و سەر زەمین دۆزەخ و ئەعراف، فیردەوسی بەرین
ئاگاهدار لە حاڵ، حاڵی بێ حاڵان هەم بێداری شەو، ناڵەی زامداران
ئادم و حەوات دروست کرد لە خاک بە سورەتی جوان بە ئەخلاقی پاک
بە لوتف و کەرەم بە ڕووی موحیبەت ئەمرت پێکردن تا بچنە بەهەشت
فەرمووت لە گەندم مەخۆن وریابن نزیکی مەبن لێی تەوەللابن
شەیتانی لەعین تەفرەتان نەدات بە سیحر و جادوو ئیغفالتان نەکات
تەقدیری خۆت بوو شەیتانی بەدبەخت خۆی کرد بە عابد چووە ناو بەهەشت
بە مەکر و حیلە ئیغفالی کردن کە گەندمیان خوارد بێحاڵی کردن
چەندە مانەوە بە عسیانەوە تۆبەیان ئەکرد ئەپاڕانەوە
بە لوتف و کەرەم تۆ عەفووت کردن دیسان ڕەوانەی سەر زەویت کردن
لە نەسلی ئەوان چەند سەد هەزار کەس کردت بە نەبی، نامەت دانە دەس
بۆ سەر تەوائیف یەک بە یەکت نارد بۆ تەبلیغی دین حوکمت پێسپارد
تۆ لێی خۆش ئەبی ئەیخەیتە جینان سیرەتی بابە بۆ فەرزەند جێمان
بۆ خۆت فەرمووتە تۆبەم قبوڵە تۆبەی حەقیقی لە لام مەقبولە
من گەلێ عاسی و خەجاڵەتبارم ڕوو زەرد و مەحجووب هەم شەرمەزارم
سیوای زاتی تۆ هیچ کەس ناناسم ڕاجعی خۆتم خراپ یان خاسم
خودایە تۆبەم لات ببێ قبوڵ چونکە موزنیبم مەزڵووم و مەلول


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).