حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە

حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە (1955)
by مەزڵووم
303536حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە1955مەزڵووم
حەمد و سەنای زۆر لە بۆ ئەو خوایە مەوجودە دائیم لە هەموو لایە
خاڵقی ئاسمان، حەوت بە حەواوە بە بێ کۆڵەکە و دیوار وەستاوە
سفرەی ڕەحمەتی داخست لە زەمین لە بۆ مەجوسی و گەبرو موسلمین
لە سفرەی ئەوە بە عەدل و کەرەم ڕۆژانە ئەخۆن عالەم زۆر و کەم
فەرق ناکا دۆستی لەگەڵ دوژمندا هەر کەس بە پێ ڕزقی پێ ئەدا
مولحید کفر کاو ڕێی عیسیان بگرێ لە ڕزق و دۆزی فلسێ نابڕێ
دۆست و دوژمنی هەر بە یەک دەستوور ڕزقیان ئەداتێ، بەڵام خوار و ژور
قسمێ بە ڕەنج وهەوڵ و تەقەلا هەندێکیش ئەیدات لە لای «لابەلا»
قسمێ بە زۆری قۆڵ و هەوڵی شان قسمێ تر ئەیخوا نانی ناوچەوان
بە قسمێ ئەدا نگین و ئیقبال ئەبێ بە قاروون بە سەروەت و ماڵ
قسمێ تا نانی ڕۆژی ئەسێنێ ڕیخۆڵەو دڵی بە ڕەنج ئەپسێنێ
تەقسیمی ئەزەل چۆن بۆی داناوە هەر ئەوەی هەیە هەتاکوو ماوە
بە بەعزێ ئەدات نانی موشەقەت بەعزێ ئیستراحەت، سەیران و سیحەت
مەزڵووم پێی ناوێ خۆت موبتەلا کەی بۆ دونیا خۆت تووشی بەڵا کەی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).