حەکیمی دەردان ...
|
شیفا بەخشی کوول دەردی بێ دەرمان
|
لە وەقتی حاڵەت مەرەزی مەوتا
|
بگە بە هانام کەریمی یەکتا
|
پەناهم بە تۆ پادشای مەنان
|
قەترەیێ ڕەحمەت دەریای بێپایان
|
بەڵکوو خەلاس بین لە هەموو دەردان
|
مەحفوزمان بکەی لە سەلبی ئیمان
|
دیسان لە دەستی شەیتانی لەعین
|
نەجاتم بدە پادشای موعین
|
بەڵکوو دەربچم لە دونیای فانی
|
بە ئیمانەوە بۆ جاویدانی
|
هەم بە ئاسانی دەربچێ ڕۆحم
|
تۆبە بێ خوا تۆبەی نەسوحم
|
قەومان و خۆیشان هەریەک لەلایە
|
شین و گرین و هەر واوەیلایە
|
منیش هیلاکم لە تاو دەردی خۆم
|
لە ئیشی نەزع و حاڵی مەرگی خۆم
|
تکایە عەشرەت بۆ من قەت مەگری
|
هەر کەس بۆ حاڵی مەرگی خۆی بگری
|
هەموو کەس ئەمرێ یەقین و مەعلووم
|
منیش بەڕێوەم زەعیف و مەزڵووم
|