خاتوو خورشید دایکی قانع ئامۆژگاری عەدلەی کچی ئەکات
وەسیەتی دایک بۆ کچ
کچم! ڕۆڵەی کزۆڵەی بەردەباریم! | چرای ڕووناکی بێ دەستی و هەژاریم |
کچم! پارچەی نەژاکاوی زەمانەم! | نەتیجەی ئیهتیمامی خوێندەواریم! |
وەرە، گوێ ڕاگرە بۆ پەندی دایکت | فەرەح بەخشی دەروونی بێ قەراریم! |
کچم، هۆشی حەیا و نامووسی خۆت بێ | نەکەی کارێ! زیاد کەی دەردی کاریم |
نەخۆی هەرگیز فریوی سادەڕوویان | نەبیتە هۆی زیادی شین و زاریم |
کچم، هۆشیاری خۆت بە تاکوو مردن | وەکوو من بە، بە زرنگی و هۆشیاریم |
کچم، وەڵڵا هەمووی داخی کچانە | نەخۆشین و کزی و بێ ئیختیاریم |
نە تەنها وەسیەتم بۆ تۆیە ڕۆڵە | فیداکاری کچانی کوردەواریم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|