کوردە وەسفی کوردستانت، خۆشترە تا سەد کیتاب
|
سیاچەمانە خۆشترە بۆ تۆ هەتا چەنگ و ڕوباب
|
شۆڕشی قەلبت ببێ و گوێ ڕاگری بە دەنگی نەی
|
جەرگی بەدگۆی کوردستانت، هەڵ ئەقرچێ وەک کەباب
|
دەنگی شمشاڵ و خرۆشی دەف، بگاتە هەر دڵێ
|
حاسڵی كشف القبورە، ڕۆشنە زومرەی عەزاب
|
ئافەرەم بۆ تۆ وەتەن، وا خاک و خۆڵت گەوهەرە
|
غەیرە مەحسوورە تەعامت، زۆر و بێ حەد و حیساب
|
من لە دنیادا هەوارم ماڵە گەورە و شێرە بێ
|
ڕۆژی مەحشەر چاترم بۆ دەفتەر و نامە و کیتاب
|
مامۆساکانمان ئەڵێن: دنیا نموونەی ئاخرە
|
تێ بفکرێ خۆت ئەزانی کێیە حازر بۆ عەزاب
|
سابتت کرد قانعا! کوردان لە گشت کەس چاترن
|
مژدە بێ بۆ کوردەکانی هەرزەکارانی شەباب
|