خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری
ئەم غەزەلە لە «دەنگی گێتی تازە» ژمارە ٩٣٧ ساڵی ١٩٤٧ بڵاو کرایەوە
خاکی دەرگاکەت لەبۆ سەر هەر وەکوو ئەفسەر سەری | ئەلفی باڵاکەت لە پێچ و خەم وەکوو عەرعەر عەری |
گوڵشەنی ڕوخساری تۆ، ڕەونەق شکێنی نەوبەهار | ئاوێنەی حوسنت لە ڕەنگ و ئافەتی سێبەر بەری |
وا لە حەسرەت چاوی مەستت دەستەوئەژنۆ کەوتوون | ئاهوویی ماچین و شۆخی چین و تورکی بەربەری |
شەو کە دەرکەوت و لە بۆ حەسرەت کەمێ ڕووی کردە مانگ | میسلی تۆو، زەڕڕاتی نووری نەییری ئەنوەر وەری |
زەمزەمەت حوسنی لە ئافاقا، کە وەک تەل تێپەڕی | ناو و ئاساری نەما، هەر وەک غەزالی پەرپەری |
خەیبەری دڵ بوو بە پەیکانی موژەی ژێر و زەبەر | هەر وەکوو هەڵ کەندنی بێخ و بنی «حەیدەر» دەری |
چوو لە بۆ گوڵشەن، لە بۆ تەعزیمی حوسنی دەسبەجێ | گوڵبەنی سەروی نیهالی باغی ئاغالەر لەری |
ڕۆژی دیوانی ئەزەل قسمەت وەها جاری بووە | سەهمی ئاغا بۆ بزورگی، قسمەتی نۆکەر کەری |
ناریا تا کەی بە پیری فیکری بەیتی بێ سەمەر | پیری و لافی جوانی؟ بێ نەوایی و قەشمەری؟ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|