خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر

خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر (1955)
by مەزڵووم
303538خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر1955مەزڵووم
خاکە پاکەکەی بەرزنجەی دڵگیر بێشەی شێرانە جێی ئەولیا و پیر
چاوگەی سازگاری داوێنی چیا دەرمانی دەردی نەخۆشی ئەدا
سروەی نەسیمی بەیانیانی زوو بە شنەو خەندە و شادی دێتە ڕوو
ئاوی سازگاری چەشمەی خاوەن فەڕ شیفای دەردانە لە لوقمان چاکتر
چ چاو ئەندازە وەلیکەی نازدار بە دێمن بوونە مێرگ و مێرغوزار
عەماری نۆک و زەڕات و جۆیە چ خۆش نیشتمان بۆ من و تۆیە
دەنگ و چریکەی کەوێ کوێستانان ئەخوێنێ وەسفی خۆشی نیشتمان
وەختێ شوعلەی ڕۆژ ئەیدا لە شاخان پرشە پرشی دوور ئەدا لە کەیوان
وەکوو ئاوێنەی جامی جەم وایە هەردەم وێنەیەک لە ناوی دایە
بە ڕەزا لەگەڵ خونچەی گوڵاندا بە یەکتر شادن لەسەر ملاندا
تێک ئاڵۆزاون گوڵاڵە و چنوور ئەم بە کەوای سەوز ئەو بە ڕەنگی سوور
نەخشاوی ئەمری زاتی کردگار وەسفی خۆشیشی دوورە لە گوفتار


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).