خاڵۆی تورکمان نەوەی جەنگیزخان
خاڵۆی تورکمان نەوەی جەنگیزخان | بۆ چی مەحزوونی کەوتوویە کێوان |
ئەملات بەهەشتی کوردەوارییە | ئەولات عەرەبن زۆری شارییە |
سەرم سوڕ ماوە واقم وڕ ماوە | تێم بگەیێنە چیت لێ قەوماوە؟ |
کەوتە پێکەنین خاڵۆی منەووەر | وتی بە سەری ڕەشاد و ئەنوەر |
بە گۆڕی غازی و قەبری یوزدەمیر | ئەمڕۆ دڵخۆشم ئەبمە جیهانگیر |
وا تورک دێتەوە بۆ ناو وڵاتمان | بە گەورە و بچووک ئەکا خەڵاتمان |
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر | |
وتم هەموو تورک پانزە ملیۆنە | فەتحی ئەم ڕۆژەی ئوسلوبی چۆنە |
وتی فابریقە و تەیارەی هەیە | مودەررەعات و سەیارەی هەیە |
سێ ملیۆن عەسکەر هەمووی پیادە | ئەوەندەی تریش سواری ئامادە |
تۆیی سەحرایی و تفەنگی نایاب | وا موهەییایە ئەگاتە پەنجاب |
ئەسکەندەروون و سووریەش ئەگرێ | ئەنجا چاوێکیش لە عێراق ئەبڕێ |
بابە بێدەنگ بە تورک جیهانگیرە | ئەمە ئیرسێکی باووباپیرە |
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر | |
وتم تورک ئێستە لەوەی لاداوە | وتی میساقی میللی هەرماوە |
وتم نایەوێ خۆی بفەوتێنێ | وتی ئاخری شەڕ دەقەومێنێ |
وتم بەتەنیا شەڕی بۆ ناکرێ | وتی ئەو قەومە گوێ لەوە ناگرێ |
وتم خۆ کەرکووک لەسەر عێراقە | وتی نەوتەکەی مایەی مەراقە |
وتم ئەی خاڵۆ عەقڵت نەماوە | هەرچی دەفەرمووی خەیاڵ پڵاوە |
تورکی بێچارە مەشغووڵی خۆیە | تۆش وا ئەزانی دڵی لای تۆیە |
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر | |
هۆ خاڵۆ خاڵۆ تۆ زۆر شێواوی | تۆش وەکوو ئێمە برا خنکاوی |
تا تورک لێرە بوو هەمووی دوژمن بوون | ئێستە کە ڕۆیی سینە کون کون بوون |
وا ئەوان نایەن ئێوە ئوغرکەن | بەڵکوو ئەنقەرە ش وەک خۆتان کەرکەن |
بەخوا گەر تورک ئێوەی دەسکەوێ | لێتان مەعلووم بێ ناگەنە شەوێ |
من پێتان ئەڵێم خەیاڵتان خاوە | تورک مەیلی ئێوەی ئێستە داناوە |
ئەگەر لانەدەن لەم فکرە بۆشە | برایەتیتان یەکجار ناخۆشە |
ئەی ئەرقەداشلەر ئەی ئەرقەداشلەر گوێم لێ ڕابگرن وەک بەیتی عەنتەر |
1939/06/09
ئاڵتوون کۆپری - پردێ
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|