چەن هەزارێکی ئەتۆ، ساڵی لە سەرما دەمرێ
|
سەد ئەوەندەش جگەری، ڕێڕەوی گەرما دەبڕێ
|
باسی خنکانی کەسانت لە ڕووبار و دەریا
|
لە هەموو کۆمەڵ و جێگا، لە گۆوارا دەلەرێ
|
خۆ ژمارەی نییە منداڵ و ژنی پیاوی گەلت
|
بێ ئەجەل وا لە هەموو لایێ بەگۆڕا دەنرێ
|
کە نەهاتێکی کلو و تەرزە وو سن دێتە سەرت
|
هەر وەکو پەلکی گەڵا زیندەوەرت هەڵدەوەرێ
|
ڕێگە وو پرد و گەڕۆک و، بەهەموو لایێ خشۆک
|
بکرێ چارەیی ئەم زیللەتە، ئەوسا دەکرێ
|
لە وڵاتت چ کرا، نۆکەری تورکان بووی ئەتۆ
|
لە هەموو ڕێگەیی خۆیان، خشۆکیان دەفڕێ
|
مردەیی زیندەیە گەل، لێک تەوەججوهـ هەڵسێ
|
گەر نەجووڵێتەوە گەل بۆ خۆی، ئەسیری دەمرێ
|