ئەی خۆت بە تاق و تەنها، بێ شوبهە و میسالی!
|
دووری لە فیکری فکرەت، بێبەش لە هەر خەیاڵی
|
زەڕڕاتی کەونی عالەم، یەک زەڕڕە «سادراتت»
|
بوون و نەبوون لە تۆیە، تۆ ساحەبی جەلالی
|
بۆ عیشقی هیچ و پووچی وەک من ڕەقیبی، ئەمما
|
بۆ عیشقی وەحدەتی خۆت، سەرمایەیی ویساڵی
|
حارس لە فکری تۆدا بێسوودە کۆششی ئەو
|
بەهانەیە تەجەددود ........... کەماڵی
|
پووچەڵ بوو فکری تووسی، ............ فاعلی
|
..................................................
|
هەوا ئەگەر ئەبەخشێ لوقمان و من چ تەوفیر
|
بۆچ عەقڵی ئەو وەک بەدرە، یا عەقڵی من هیلالی!؟
|
بێوەزعە زاتی پاکت، بێچوونە هەر سیفاتت
|
خارج لە دەرکی دەرکی، بێڕێ لە ڕێی سوئالی
|
هەرکەسێ ڕووی لە تۆ کرد، پێی نا لە ئەسڵی مەقسەد
|
هەرکەس لە تۆ بە وەهمە، تۆیش بۆ ئەو لائوبالی
|
قانع دەریایە ئەمە، کۆتا بە لەم وتارە
|
نازانی وەسفی باری، بۆچ وا لە قیل و قالی!؟
|