وەرە، باوەڕ بکە، کوردە! خوایە خالقی دانا
|
بە تەنیا لەفزی کاف و نوون جەمیعی ماسیوای دانا
|
ئەوەندە ڕەحمەتی زۆرە، گوناحی وەحشی مەحوو کرد
|
ئەوەندە خاوەنی قەهرە کە دینی سەند لە بەرسیسا
|
لە سفرەی نیعمەتی تێرن، تویوور و جننی و ئینسان
|
لە خەتتی ئەمری دەرناچن، سەما و هەور و خاک و با
|
نموونەی شیددەتی قەهری خوایە ئاگری دۆزەخ
|
نیشانەی لوتفی یەزدانە، بەهەشت و کەوسەری ئەعلا
|
کە مەیلی بێ بە بتتاشێ ئەدا کوڕ میسلی ئیبراهیم
|
وە یا کوڕ نووح بە بێ دینی ئەخاتە غەرقی نجَّیْنا
|
لە بیم و دەهشەتی خوایە کە ئاو ساتێ سکووت ناکا
|
بە بێ ئەستوون هەڵی داوە لە سەرمان گونبەدی خەزرا
|
وە یا تۆ عاقڵی و لازم بە وەعز و تەربیەت ناکەی
|
بە ئەقڵی خۆت تەماشا کە لە سونعی ڕەببی بێ هەمتا
|
ئەگەر خۆت دڵڕەقی و باوەڕ بە شیعری قانعی ناکەی
|
لەبەر تەسکینی قەلبی خۆت، بڕۆ پرس کە لە لای مەللا
|