خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی
خوا ئێمەی بۆیە خستە سەر زەوی | لە گژ یەک هەڵچین بە بێ بەزەوی |
لە لامان وایە کە یەکی بکوژین | عومری ئەویشمان بۆ دێ و زۆر ئەژین |
نازانین ئێمەیش نامێنینەوە | دوا بە دوای یەکتر قڵپ ئەبینەوە |
ئەوەندەی هەیە ئەوەی کوژراوە | بۆ ئەو دنیا ئەو خوا پێداوە |
شەربەتی مەرگی لەمەو دنیا چەشت | بێ ترسی و بێ پرس ئەچێتە بەهەشت |
ئینجا وەرنە سەیر ئەم زاڵمانە | بە شیشی ئاگر ئامان ئامانە |
ئەیانسووتێنن تا بە ئازار بن | مردنیش نییە تا پێی ڕزگار بن |
ئەوەی کە فێڵی دنیایی زۆرە | بەشی خەڵک ئەخوا و بە زوڵم و زۆرە |
هەروا ئەمەندە لێک بداتەوە | لێیان پرسی، چی جواب ئەداتەوە |
بڵێن پێت خۆشە تۆ بە ڕەنجی شان | نان پەیدا کەیت و لێت سەنن ئەوان |
دیارە کە ئەوەی زۆری لێ ئەکەی | لە لای ناخۆشە تۆ ماڵی ئەبەی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 926
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|