خوا بۆ بنیادی دنیای بێ بنیاد
خوا بۆ بنیادی دنیای بێ بنیاد | چوار گەوهەری کرد بە مایەی ئیجاد |
ئەم چوارە لەگەڵ یەکتر ناگونجێن | خوا خستوونیە یەک لە سروشتا جوێن |
ئاگر و هەوا باوکی لای سەروون | خاک و ئاو پەستن دایکی بێ دەروون |
شەیتان لە ئاگر دروست کرا بوو | بۆیە پیشەی ئەو شەڕ و هەرا بوو |
ئادەم لە خاک بوو لە قینی شەیتان | خوا فریشتەی نارد بۆ کرنووش کێشان |
شەیتان وتی: من قەدری ناگرم | ئەو قوڕەڕەشە و من لە ئاگرم |
چوونکو بایی بوو تفی لێ کرا | لەو شوێنە بەرزە بە شەق دەرکرا |
ئەمە دەرسێکە بۆ نەوعی بەشەر | پیاو کە بەرز فڕێ بۆی ئەبێ بە شەڕ |
سەرەتات خاکە و دواڕۆژیشت خاک | کەواتە خاک بە، بە دڵێکی پاک |
خاک بە، کە دەنکێ جۆیان تێ چەندی | بیاندەرەوە بە دە ئەوەندی |
وەک ئاگر مەبە هەرچیت هاتە پێش | وای بسوتێنی بێتە خۆڵەمێش |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 816
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|