خوا بیدا بتبێ هەندێ دێمەکار
خوا بیدا بتبێ هەندێ دێمەکار | بنەتۆی خۆت جووتە گای بەکار |
وو مانگا و بیست سەر بزن و دە سەر مەڕ | ژنێکی دڵسۆز بۆت بێنێتە بەر |
دوو بەڕە و چیغێ لەگەڵ چەرداخێ | لە شارەزوور بی یا پەنا شاخێ |
لە تواناشا نەختێ بەخۆ بی | لە دوای هێڵی خۆت مەستی هۆ هۆ بی |
بۆ خوێندەواریش هێندە بتوانی | ژین بخوێنییەوە و مەعنای بزانی |
ئەگەر ئەمانە بۆ تۆ یەکگیر بێ | دەوڵەمەندی با ناوت فەقیر بێ |
هیچ لازم ناکا خاوەن ئوتێل بی | بەدوای ئاواتا هەمیشە وێڵ بی |
ژیانت پڕە لە شادی و خۆشی | لە ڕەنجی شانت ئەخۆی ئەنۆشی |
نانێکت ئەبێ دەستدار و بێ دەس | دێن لەوێ ئەیخۆن بە کەیف و هەوەس |
چونکە ژیانی ئێستەی شارستان | هەرکەس لێی دوور بێ نابینێ زیان |
ڕۆژی کاسبی هەر دەس بڕینە | خزم و برایی بۆ ورگە شینە |
خوێندن بۆ ناو و مەئمووریەتە | نەک بۆ خزمەتی موڵک و میللەتە |
پارەداریش بی ئەبێ مەغروور بی | باشتر ئەوەیە کە لە شار دوور بی |
1943/09/12
زێویە
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|