خوا دوازدە کەلووی خستە ئاسمان
خوا دوازدە کەلووی خستە ئاسمان | کە ڕۆژ بەوێدا بڕوا بە ئاسان |
ئەم دوازدە کەلوە حیسابی ساڵە | بەو حیسابەیە وا ڕۆژ عەوداڵە! |
ئەم باوەخولێ و بازبازێنی ئەو | چاوشارکێی ڕۆژ و خۆنوادنی شەو |
یاریەکی چەرخە «بابی بابی»یە | «عَدَدَ السِّنِینَ وَالْحِسَاب»ییە |
سوورەی یونسە ئایەی پێنجەمین | «لِتَعْلَمُونَ بَلَاغُ الْمُبِینُ» |
سەری ساڵ جێگەی ڕۆژ کەلووی بەرخە | ئەگەر ئەتوانی ڕۆژێکی بەر خە |
هەروەک دوازدە مانگ ساڵێکی ناوە | بە دوازدە ساڵیش دەورێک تەواوە |
بە حیسابی تورکی ساڵ ناو نراوە | بۆ ئەم ساڵ ناوی سەگ دانراوە |
گەردشی ئەمساڵ لە خووی سەگایە | بڕوانین کێمان بۆ دێتە کایە |
پێڵاو وەرگێڕن نامەرد سەگ لوورە | هەوری سورە و ڕووی لە شارەزورە |
ڕاستە، خوا شەڕی بۆ سەگ داناوە | ئەم ناوە گەری دوور بێ لەم ناوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 826
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|