خوا دەستورێکی دادی داناوە
خوا دەستورێکی دادی داناوە | ئەوی کە کوشتی، ئەویش کوژراوە |
گەورەیی خۆشە، خوا بیدا بە پیاو | بەڵام نەک لە پڕ هاتبێتە ناو! |
چونکو لە پڕێ کە بوو بە کوڕێ | زوو بایی ئەبێ، کەڵکی ئەبڕێ |
ئەو بایی بوونەیش، هەر خواستی خوایە | «إِنَّ الْإِنْسَانَ لَیَطْغَی» وایە |
غوروور بوو، «حوسنی زەعیمی» فەوتاند | بایی بوو، دڵی زۆر کەسی ڕەنجاند |
بەڵام ئەو خوێنی کەسی وای نەڕشت | هێجگار «موحسین»یان بە ناڕەوا کوشت |
ئەم کارە لکی لێ ئەبێتەوە | هەروا بە ئاسان نابڕێتەوە |
هەویری فیتنە زۆر ئاو ئەکێشێ | دوژمنی ناوخۆ ڕەگ دەردەکێشێ |
کە «ئەهلی سەلیب» هاتنە فەلەستین | ئینگلیز و فەڕەنگ، لێک کەوتنە قین |
بۆ «سەلاحەدین» فرسەت پەیدا بوو | ئەگینە دونیای لێ خرۆشا بوو |
خوا لە گەردشی عەسکر و فەقێ | بمانپارێزێ و بۆمبا نەتەقێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 978
1949/08/25
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|