خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو
خوا عەیبی بزنی دەرخستوەتە ڕوو | کەچی کڵاوی کردوە بۆ بەڕوو |
چێشتت بۆ ناکوڵێ بە بێ ئاگرێ | خورمایش موتوربە نەکرێ ناگرێ |
دیجلە ئەم هەموو خەلیقەی دیوە | لە لەنجەو لاری خۆی نەنەخشیوە |
هەر کەلوێ بەردێ لە تاقی کیسرا | ئایەتێکە بۆ «لَیلَةُالاَسرا» |
بە زۆری پەنجەی عەشقێکی خایەن | شیرینی ئەرمەن کەوتە مەدایەن |
بێستوون بە عەشق لە بن کەنراوە | شۆرەتی شۆری بۆ فەرهاد ماوە |
ئەڵێن: فەرهادیش کوردە بەجێیە | ڕەنجەڕۆی وەک ئەو کورد نەبێ کێیە؟! |
ئەفسانەی سەودا نەما بەسەرچوو | ئێستا «جیازیی» کچ ئەدا بە شوو |
خزمەتی وەتەن گوزەشتەی پارە | هەموو بۆ پارە ئەبین بە پارە |
هاوار لیرەی زەرد زرینگەی خۆشە | کە هاتە بەرگوێ خودگیری بۆشە |
دەوران دەورانە وەک بابی بابی | مەبعووسی بووە بە نوقڵی بابی |
جووجەڵە دەندووک لە هێلکە ئەدا | دووپشک بە بێ قین پێتەوە ئەدا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 441
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|