خوا لەو بەدەنەی بە ئێمەی داوە
خوا لەو بەدەنەی بە ئێمەی داوە | دوو چشتی زدی تیادا داناوە |
یەکێکیان ڕۆحە ئەو بەو پاکییە | ئەوی تر نەفسە بەو بێباکییە |
ڕۆح ڕووی لە خوایە و نەفسیش لە شەیتان | عەقڵیش خوا داویە بێ بە پاسەوان |
بەڵام ئەم پەندە هی پێشینانە | کە ئەڵێن عەقڵ لای پیاو میوانە |
ئەو عەقڵەی کەوا میوانە لە لات | ئەبینی لە پڕ لە دەست نەفس هەڵات |
عەقڵ ئەڵێ کارێک کە لە ڕێتایە | لێکی بدەرەوە، بزانە چی تیایە؟ |
ئەگەر ئەنجامی بە چاک ئەزانی | هەوڵی بۆ بدە هەتا ئەتوانی |
خۆ ئەگەر زانیت نەتیجەی نییە | خۆ ماندوو کردن فایدەی چییە؟ |
بەڵام کە شەیتان نەفس ئەجووڵێنێ | لە ڕۆح و عەقڵیش سەر ئەشێوێنێ |
ئێستا نەفس ئەڵێ... باشە | ئەم هەموو ژنە جوانەت یۆڵداشە |
تۆیش جڵەو لە دەست عەقڵ وەرئەگری | دوایی کە کەوتی هەر ئەو بۆت ئەگری |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1003
1950/03/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|