خوا هەر پیاوێکی کە وا ناردووە
خوا هەر پیاوێکی کە وا ناردووە | ئیشێکی گەلی پێ سپاردووە |
هەندێ بۆ ئەوەی ڕێی چاک بنوێنن | لە زۆردار تۆڵەی هەژار بستێنن |
هەندێکیش ناویان پێغەمبەر بووە | فەرموودەی خوایان بۆ ڕەهبەر بووە |
بە زوبانی لووس وەعزیان داداوە | هەر قسە بووە، باویان نەماوە |
کە زانیویانە قوەتیان نییە | وتوویانە ئەم درۆیە چییە؟ |
هەندێکیان کوشتوون، هەندێ هەڵاتوون | بە ئاسمانا، بە ترس سەرکەوتوون |
تا ئایەی «قِتَال» نەهاتە خوارێ | پێغەمبەریش خۆی ئەکوتایە غارێ |
دوایی بە شیری «عومەر» و «عەلی» | هاتینە سەر ڕێ، پێی بوین بە «وەلی» |
ئێستا ئەو شیرە ژەنگی هیناوە | تیژی و بڕشتی کۆنی نەماوە |
هەرچیش هەڵدەسێ لە ئەبنای زەمان | ئیسلامیەتی کردووە بە قەڵغان |
خوایە! دیانەت زۆر کزە لێرە | محەمەدێکی مەهدی بنێرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 962
1949/04/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|