خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە
خوا هەندێ کەسی بۆ شەڕ داناوە | «زرێ»ی گوناهی لەبەر کراوە |
لە ئاهـ و ناڵەی هەژار ناترسێ | لە پرسیاری مەحشەر ناپرسێ |
خراپە ئەکا لەگەڵ پیاوچاکا | لای وایە دوعا کاری لێ ناکا |
کەچی لە پڕێ ئاهێ ئەیگڕێ | زرێی ئەدڕێ و ئاهی ئەبڕێ |
ئەتلێتەوە وەک ماری بە گێنگڵ | بە سەد قێزوبێز ئەیخەنە ژێر گڵ |
مەڕنەمووکەکان بە گورزی گران | بەردەبنە وێزەی ئەیخەنە ئامان |
هاکا «هیتلەر»یش وەک «ئەسفەندیار» | تیری ڕۆستەمی لێ کەوتە ڕووی کار |
چاوی غروری کوێر بوو بە پەیکان | بە کوێری گەڕا یاوەری شەیتان |
ئێستا نازانێ خوینڕێژی چییە؟ | چونکو خۆی ژن و منداڵی نییە |
ئەگەر کەسێکی خۆی بکوژرایە | نەدەبووە باعیس بۆ ئەم هەرایە |
وا بە نای ناحەق جیهانی شێواند | هیچیشی بۆ خۆی لێ هەڵنەکڕاند |
هیندە سەری خۆی لێدا بە بەردا | کاتێکت زانی دەستی لێ بەردا |
چرایە لە لای خواوە ئەسووتێ | کە فووی لێ کرا کەپوو ئەسووتێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 647
1941/11/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|