خوا ڕەوای بینی وا کلک هەڵگیرا
خوا ڕەوای بینی وا کلک هەڵگیرا | داپیرمان خنکاند لە بیری شیرا |
مادام لەکەی کلک نەما لە ناوا | عەداڵەتێکی شەرعیمان ماوە |
شەرع هەموو کارمان بۆ دەبڕێتەوە | «کە مانیع هەڵسا مەمنوع دێتەوە» |
ئێستا هەرکەسێ بچێتەوە جێی خۆی | لجنەی ئینزبات حوکم بدا بۆی |
مەلای مەزبوورە کە چوبوە ناو گۆڕ | گۆڕەوشاری دا میسلی ئێسری تۆڕ |
پرسیان چۆنە ئەوە و دنیایە | وتی: ئاخ ئەوێش قەتارچی تیایە |
بەخوا ئەگەر تۆ عال و سال ئەبی | لە هەر دوو دنیا بێ سوئال ئەبی |
بەڵام دنبەی چەور بێ بەڵا نییە | شوێن چەتە کەوتن بۆ تاڵانییە |
تەماتە ماسی بگری و تەڕ نەبی | قوماربازیش بی و ئاخر شەڕ نەبی |
شترمرغ ئەڵێن وەرە هەڵفڕە | ئەڵێ: نابینی ملم وشترە! |
ئەڵێن بار بەرە ئەڵێ: باڵدارم | تەنها بۆ خواردن ئازا و بەکارم |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 517
1937/03/08
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|