خودا بێزارم لە قەلبی حەزین

خودا بێزارم لە قەلبی حەزین (1955)
by مەزڵووم
303539خودا بێزارم لە قەلبی حەزین1955مەزڵووم
خودا بێزارم لە قەلبی حەزین بێزارم لە خۆم، ئەحواڵ و نگین
لە بەختی شووم و نەحسم تەوەللام کە ئیقبال و تەجەلیشم لێم بێبەرین
ئەمەندە باری میحنەت بۆتە بارم قەدم عەینەن، بوو بە چۆگانی چەمین
لەبەر عسیان، دڵم ڕەش و قەلبم ڕەش و ڕووم ڕەش «لە ڕوو ڕەشم نانوێنێ ڕەش و شین»
لە بەحری قەسوەتا غەرقە گیانم نەجاتم زەحمەتە بۆ جێگای ئامین
مەزرەعەی تاعەتم وا وشکە تەواو سەراسەر زەرد بووە وەک پووشی هاوین
لە دڵدا ئاتەشێکی دەردی عیسیان کڵپەی سەندووە، بڵێسەی بەتین
ئەمەندە عاسی و خەجاڵەتبارم خودا و پێغەمبەرم لە من ناڕازین
لە دنیا ئەمەندە عاسی و یەتیمم هەموو عالەم لە من تەبەڕاو بەرین
خودایە بەم هەموو گوناهەوە چۆن: ئەبێ بێمە دیوانت ڕۆژی دوایین
من و نەفسم چۆن لە ڕووی تۆ و حەبیبتا ئەتوانین چاوی خەجاڵەت هەڵبڕین
زوبانم چۆن ئەتوانێ بێتە گوفتار کە نەیبوو لە دنیا زیکری یا موعین
ئیلاهی بە جاهی حەبیبەکەی خۆت ببورە لە جەورم و خەتای مەزڵوومین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).